٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار بەنداوی گەورە لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەین، سەرەڕای قەیرانەکانیش  ھەشت بەنداوی مامناوەندمان دروست کردووە. 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێککەوتووین، بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی دروست بکەین، بڕیارە ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە بکرێت. 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە دروستکردنی بەنداو دەدات، ئێمە وەکو ھەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانەکانیش ھەشت بەنداوی مامناوەندمان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە. 

دەشڵێت: جگە لەوەش بەردەوامین لە گلدانەوەی ئاو لەڕێگەی دروستکردنی پۆند لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان. 

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار