٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگار: ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە خزمەتی ئەو منداڵە خۆشەویست و ئازیزانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە هەولێر خانەیەکی تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی فڕێدەدرێن دەکرێتەوە، پارێزگاری هەولێریش گوتی: ئەو منداڵانە بەهۆی ئەو هۆکارانەی رووبەڕووی خیزانەکانیان بووەتەوە، پێویستیان بەو شوێنە دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی، لە هەولێر خانەیەکی تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی فڕێدەدرێن کردەوە، کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەوبارەیەوە گوتی: سوپاسی ئەوکەسانە دەکەین کە بونەتە هۆی سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە، کە دەکەوێتە خزمەتی ئەو منداڵە خۆشەویست و ئازیزانەی ئێمە.

گوتیشی: "ئەو منداڵانە بەهۆی ئەو هۆکارانەی رووبەڕووی خیزانەکانیان بووەتەوە، پێویستیان بەو شوێنە دەبێت، دەشڵێت: "ئەوەی دڵنەوایی ئێمە و حکوومەت و کەسوکاری شەهیدەکانی رووداوە کارەساتبارەکەی هەولێر دەدات، پشتیوانی دانیشتوانی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانی کوردانی تاراوگە بوو، هەروەها دڵنیاشین کوردانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باکووریش بەدڵ لەگەڵمانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بەکردنەوەی ئەو خانەیە، رۆژی لەدایکبوونی یەکێک لە شەهیده‌کانە ئەویش ژینا پیشڕەوە، کە بووە سیمبولی مەزڵومیەتی ئێمە، کە بەهۆی موشەکە منداڵکوژەکانی سوپای پاسدارانی ئێران شەهید بوو، بەو هۆیەوە مەراسیمێک رێدەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار