٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دیاری کردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی فڕاکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەل لیژنەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە و رۆژی شەممەی داھاتووش پەرلەمان بۆ دیاری کردنی سەرۆکی نوێ کۆدەبێتەوە.

ئامانج مەحموود، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەل سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە بۆ ئامادەکاریەکانی وەرزی یاسادانان و خشتەی بەرنامەی کاریان بۆ ئەو پڕۆژە یاسایانە دیاری کرد، لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمانەوە ئامادەکراون.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی" رۆژی شەممەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خالی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەی شەممە ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر لایەنەکانی سونە نەگەیشتن بە رێکەوتن ئەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیسان یەلاکلا ناکرێتەوە تا ئەوان دەگەنە رێکەوتن.

ئامانج مەحموود روونی کردەوە" راستە ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوت، بەڵام بەھۆی ئەو عورفەی لە عێراق پەیرەو دەکرێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پێک ھاتەی سونەیە و دەبێت ئەوان لەناوخۆیان بگەنە رێکەوتن و کەسێک یەکلا بکەنەوە جگە لەو رێگەیە ھیچ دەرچەیەکی دیکە لەبەردەم پەرلەماندا نیە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ.
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار