٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داھاتوو سێیەمین فیستیڤالی دھۆک بۆ گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە سێیەمین فیستیڤاڵی دھۆک بۆ گەشت و گوزار بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆکیش دەڵێ: جگە لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان کۆمپانیای وڵاتانی دیکەش بەشدار دەبن.

د.خەیری عەلی ئوسو، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە مانگی شوباتی داھاتوو سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەشتوگوزاری دھۆک بەڕێوەبچێت، جگە لە کۆمپانیا ناوخۆیەکان کۆمپانیاکانی بیانیش بەشدار دەبن لە سێیەمین فیستیڤاڵی دھۆک بۆ گەشتوگوزار.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆک دەشڵێت: فیستیڤاڵی ئەمساڵی گەشتوگوزار لە ڕۆژانی ٢٩ی شوبات تا ٢ی ئادار بەڕێوەدەچێت، ئامادەکاریەکانیش گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆکیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.

خەیری عەلی ئوسو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دەمانەوێ شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە بەشداربووانی بیانی بناسێنین، بۆ ئەو مەبەستە پڕۆژەی ئەلبومی شوێنە گەشتیارییەکان ئامادەکراوە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار