٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی قەزای شێخان: نەیارەکانمان دەیانەوێت لەڕێگەی مووشەکەوە ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان تێکبدەن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان _KDP.info_ قایمقامی قەزای شێخان لە میانەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی فراوانی خەڵکی قەزای شێخان بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان  جەختی لەوە کردەوە: نەیارەکانی ئێمە دەیانەوێت لەڕێگەی مووشەکەوە ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان تێکبدەن  و ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی ھەرێمی کوردستان بکەن.

قایمقامی قەزای شێخان، سەردار شێخ یەحیا، لە میانەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی شێخان بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان گوتی: مێژوو ئەوەی سەلماندووە چەند دوژمن زیاتر دژایەتی گەلی کورد بکات کورد زیاتر بەھێزدەبیت و بەردەوام ڕووبەڕووی پیلانی دوژمنەکانمان دەبینەوە، ھەر بۆیە نەیارەکانی ئێمە دەیانەوێت لەڕێگەی مووشەکەوە ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان تێکبدەن و ڕێگری بکەن لە پێشوەچوونی  ھەرێمی کوردستان.
سەردار شێخ یەحیا گوتیشی: شێخان مەڵبەندی پێکەوەژیانە و سەربەرزین بە پشتیوانی ئێوە و ئاڵای کوردستان، ئێوە خاوەن شەھید و خۆڕاگرن و سەلماندووتانە ھەمیشە پشتیوانی کوردستان و ئاڵای کوردستانن، بۆیە بەناوی ئیدارەی خۆجێیی شێخان و حکوومەتی ھەرێم، بەتایبەت ئیدارەی پارێزگای دھۆک داواکاری و ئیدانەکردنی ئێوە لە نوێنەرانی ھەموو پێکھاتەکانی سنووری قەزای شێخان بە موسڵمان و ئێزدی و مەسیحییەوە بە فەرمی وەردەگرین،مایەی شانازییە ئێستا ئێوە سەرەڕای نالەباری کەشوھەوا ھاتوون لێرە ئامادەبوون بۆ بەرگیکردن لەخاکی کوردستان.
ئەمڕۆ لە قەزای شێخان بە بەشداری ھەموو پێکھاتە و چین و توێژەکانی قەزاکە خۆپیشاندانێکی فراوان سازکرا بۆ ئیدانەکردنی ھێرشە مووشەکیەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار