٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی مەراسیمێکی بۆ ناساندن و شرۆڤەی کتێبی (عارف ڕوشدی) سازکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە ھوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێوارە مەراسیمێک بۆ ناساندن و شرۆڤەی کتێبی (عارف ڕوشدی) بەناونیشانی (ڕۆژانی خەبات) سازکرا.

لە ھوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکوومی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و کەسایەتی و، ڕۆشنبیر و، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیست و  و چین و توێژە جیاجیاکان، ئێوارە مەراسیمێک بۆ ناساندن و شرۆڤەی کتێبی (عارف ڕوشدی) بەناونیشانی (ڕۆژانی خەبات) سازکرا.

دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان سەروەریان بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد، لە وتەیەکدا دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن وێڕای بەخێرھێنانی میوانان، باسی لە گرنگی چاپکردنی ئەم کتێبە کرد، دواتر فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی ڕۆڵ و خەباتی (عارف ڕوشدی) کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی کتێبی (ڕۆژانی خەبات).

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا چەند پارچە موزیک و ستران بەناوی (لاواندنەوەیەک بۆ ھەولێر) لەلایەن ھونەرمەند ھۆشیار کەریم پێشکەشکرا.

دواتر ھەریەک لە (ئازاد جوندیانی، دکتۆرە ڤیان سلێمان و سەلام عەبدوڵڵا) باسیان لە خەبات و کتێبی (عارف ڕوشدی و ڕۆژانی خەبات)ـیان کرد.

لە کۆتاییدا عارف ڕوشدی، نووسەری کتێبەکە شڕۆڤەی ناوەڕۆکی کتێبەکەی کرد و تیشکی خستە سەر چەند ڕووداوێکی گرنگی ناو کتێبی (ڕۆژانی خەبات).

مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ و ئیمزاکردنی کتێبەکە کۆتایی ھات.

هەواڵی پەیوەندیدار