٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: لە شەودا بەفر دەبارێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم دەڵێت، ئەمشەو و سبەینێ لە شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی رەوشی کەشوھەوای بڵاوکردەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو، لە دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەوە لە ناوەندی پارێزگاکان نمە باران دەبارێت و لە شەویشدا بەفر لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت سبەینیش لە ھەرێم بە گشتی باران ببارێت بەشێوەی نمە باران لە کات و ناوچەی جیا جیا  و لە ھەندێ ناوچەش بارانی مامناوەند دەبێت، ھاوکات بەفریش لە زۆربەی لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.

هەواڵی پەیوەندیدار