٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین: کورد نەتەوەیەکە هەرگیز لەناو ناچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دانیشتوانی شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین لە یەک کاتدا دژ بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر رژانە سه‌ر شەقام و بە یەکدەنگ هێرشەکانی شەوی 15ی ئەم مانگەی سەر هەولێر و بە ئامانجگرتنی ماڵی شەهید پێشڕەویان ئیدانە و شەرمەزارکرد.

هاووڵاتییان هێرشە مووشەکییەکە بە هێرشێکی مەبەستدار بۆ سەر ئاسایش و ئابووری هەرێمی کوردستان ناودەبەن و دەڵێن، گەلی کورد تەسلیم بە ئیرادەی هیچ هێزێکی داگیرکەر نابێت.

هەروەها پەیامی ئاشتیان دەگوتەوە و داواشیان لە ئێران و وڵاتان کرد، "لە بری هێرشی مووشەکی و کوشتنی هاووڵاتییانی کورد باشتره‌ دەستی ئاشتەوایی درێژ بکەن، چونکە کورد نەتەوەیەکە هەرگیز لەناو ناچێت".

هاووڵاتییان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە ئاست ‌هێرش و پێشێلکارییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر بێدەنگ نەبێت و سنوورێک لەبەردەم دەستدرێژییەکان دابنرێت، بۆ ئەوەی چیتر هێرشی لەمجۆرە و شەهیدکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار