٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی هێندرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە ماڵی شەهید پێشرەو دزەیی هێندرا و تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکە نەدۆزرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی، رایگەیاند، "دوای زیاتر لە هەفتەیەک کارکردن، پڕۆسەی پشکنین و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کارگوزارە فیلیپینییەکە (میشێل) کۆتایی هات. بەداخەوە تەرمەکەی نەدۆزرایەوە و چارەنووسی نادیارە".

هاوکات عەقید کۆچەر عەبدوڵڵا لە بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، "لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تەنها چەند پارچەیەکی بچووکی جەستەی کەسێکمان دۆزیوتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێرمان کردووە بۆ ئەوەی بەراورد بکرێن لەگەڵ جەستەی قوربانیانی دیکەی بۆردوومانەکە".  

بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە سەرەتای هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 300 کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەشدارییان لە پڕۆسەی گەڕان و پشکنیندا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار