٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر سالار عوسمان پێشوازی لە سەرۆکی گشتیی ھاکپار کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان و شاندی یاوەری کرد.

دکتۆر سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە دوزگون کاپلان، سەرۆکی گشتیی ھاک-پار، پارتی ماف و ئازادییەکان و جیھان بایکەر، جێگری سەرۆکی گشتی و محەممەد شیرین، جێگری سەرۆک و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە بەگشتی و ھەرێمی کوردستان کرا و شاندی میوان پێزانینیان ھەبوو بۆ ھەوڵی میدیایی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو پاراستنی یەکڕیزیی کورد و گەیاندنی پەیامی کوردستانییان بۆ خزمەتکردنی دۆزی گەلی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار