مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی نەوزاد هادی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی مووسڵ دەکات، بەھۆی کۆچی دوایی خوشکی و دەڵێت، به داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان بیست، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ بەڕێز نەوزاد هادی
بەڕێز/ نەوزاد هادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی مووسڵ..
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤




