حزبی شیووعی له شاری هه‌ڵه‌بجه: سبەی وه‌ك هه‌ڵه‌بجەییه‌كان بۆ پشتیوانی له هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بین

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حزبی شیووعی كوردستان له شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: ئێمەی هه‌ڵه‌بجەییه‌كان قه‌رزاری شاری هه‌ولێرین بۆیه سبه‌ی هه‌ڵه‌بجەییه‌كان بۆ پشتیوانی هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بن.
هاوڕێ نیعمه‌ت، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حزبی شیووعی كوردستان له شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له‌هه‌ر شوێنێكی کوردستان پێشێلكاری بكرێت به‌رانبه‌ر به هه‌موومانه به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ر له بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و بابه‌تی زمان به‌ڵام خۆشه‌ویستییه‌ك هه‌یه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه به‌رانبه‌ر به هه‌ولێر، ئێمه قه‌رزاری خه‌ڵكی هه‌ولێرین ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆیه سبه‌ی له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجییه‌كان پشتیوان و هاوسۆزی بۆ هه‌ولێری خۆشه‌ویست ده‌رده‌بڕن.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ململانێیه‌كی سیاسی خراپ دروست بووه نه‌ك شارچیه‌تی خه‌ریكه گه‌ڕه‌كچیه‌تی دروست دەبێت، ئێمە ئه‌مه ڕەتده‌كەینەوه، به‌لای ئێمه‌وە هه‌ر شوێنێكی كوردستان نیشتمانی خۆمانه بۆیه ئه‌ركی خۆمانه له‌هه‌ر شوێنێك ئازار به خه‌ڵكی كوردستان بگات ئازاری هەمووانە، خۆپیشاندان مافێكی سه‌ره‌تاییمانە ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌بێت نیشانی بده‌ین به‌شێكین له‌و نه‌ته‌وه‌یه و بە به‌شێك له جه‌سته‌ی برینی خۆمانی ده‌زانین.




