٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مایڵز بۆ KDP: پشتیوانیی وڵاتان بۆ کوردستان هەنگاوی کردەیی پێویستە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانیی نێودەڵەوتیی دژی داعش و لێکۆڵەری دیار لە پەیمانگای (نیو لاینز) چەندین پرسی پەیوەست و هەستیار بە دۆخی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو و دەڵێت، هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر کوردستان، هیچ بیانوویەک هەڵناگرێ. 

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: سەرەڕای بەڵگەکان و دەرەنجامی لیژنەکەی بەدواداچوون، هیچ بەڵگەیەک نەبوو، بەڵام سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر هەولێر، دیوی دووەمی پشت هێرشەکە چی بوو؟

مایڵز کاگینز: هێرشی مووشەکی بالیستی بۆ سەر هەولێر، هێرشێکی ترسناک بوو، بە شێوەیەکی نائاسایی شەڕانگێزی بوو و لەڕادەبەدەر بێڕێزی بوو بە هەموو خەڵکی عێراق، لە بەدواداچوونەکانی کارگێڕی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و قسەکانی هاوسەری کاک پێشرەو دزەیی ڕوونە، کە ماڵەکەی دامەزراوەی موسادی ئیسڕائیلی تێدا نەبووە و، ئێران لێدوانی درۆ و ناڕاست لەوبارەیەوە دەدات.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: سەبارەت بەم هێرشانەی ئەم دواییەی سەر کوردستان، شیکارییتان چییە و کوردستان چی بکات بۆ خۆپاراستن و ڕاگرتنی ئەم هێرشانە؟

مایڵز کاگینز: کوردستان دەبێت لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا کار بکات، بۆ ئەوەی فشاری دیپلۆماسی بخاتە سەر ئێران بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، عێراق بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هێرشەکانی ئێران ئیدانە بکات و ڕەنگە فشارە نێودەوڵەتییەکان، ڕەفتارەکانی ئێران بگۆڕن، زۆربەی وڵاتانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ کوردستان دەربڕیوە، بەڵام هەنگاوی کردەیی پێویستە.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: دواجار دەبێ سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی چی بێت؟

مایڵز کاگینز: چەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زیاتر و زیاتر بەردەست دەبێت بۆ هێزە سەربازییەکان و میلیشیاکان لە سەرانسەری جیهاندا. وەبەرهێنانێکی گرنگ دەبێت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کە تەکنەلۆژیای هەبێت بۆ شکستپێهێنانی چەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بەڵام دواجار ئەوەی پێویستە هەمانبێت، بریتیە لە ئاشتی، کە لە ڕێگەی گفتوگۆکانەوە  بەدی دێت، لە کاتێکدا شەڕانگێزی لە نێوان ئەو گەلە جیاوازانەدا نەبێت بۆ بەکارهێنانی چەک.

ئێمە دەمانەوێت شتەکان بەو شێوەیە بن، بۆیە ئاڕاستە و کات و هەوڵەکان پێویستن بەرەو هەبوونی هاوکاری و هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: ئایا ئەمەریکا بەنیازە سیستمی بەرگری لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر بکات؟

مایڵز کاگینز: پێشبینی دەکەم ئەمەریکا بەردەوام بێت لە هەبوونی هێزی سەربازی لە عێراق لە ئەو ئاستەی کە بەغدا و واشنتۆن لەسەری ڕێککەوتوون، هاوکات هاوکارییەکی ئەمنی لە نێوان ئەمەریکا و عێراقدا هەبێت.

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار