٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماند ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لە چەند رۆژی ڕابردوو هەوڵی ئەوە درا، كە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر پەردەپۆش بكرێت، ئەویش بە بڵاوكردنەوەی كۆمەڵیك درۆ و  تۆمەتی هەڵبەستراو، بەڵام لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماند كە ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كە هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئێران نەبووە، بە پێچەوانەوە پەیوەندییەكی لەمێژینەی پتەو  لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا هەبووە، دەشڵیت: " ئەو هێرشەی كە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان كرا كارەسات بوو، لە چەند رۆژی ڕابردوو هەوڵی ئەوە درا كە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر پەردەپۆش بكرێت، ئەویش بە بڵاوكردنەوەی كۆمەڵیك درۆ و  تۆمەتی هەڵبەستراو، بەڵام لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماند، كە ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە".

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "هەرێمی كوردستان هەرگیز هەڕەشە نەبووە لەسەر دراوسێكانی و هەمیشە دەستی هاوكاری و دۆستایەتی درێژ كردووە. هیوادارین كە ڕووداوی لەم چەشنە دووبارە نەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەش كرد، " كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیاریەتییان لە ئەستۆدایە، پێویستە رێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە بكەن.

سەبارەت بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی حكوومەتی فیدڕاڵیش لەسەر ڕووداوەكە، سەفین دزەیی گوتی: "جارێ زووە باس لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لیژنەكان بكەین، بەڵام قسەی سەرەتایی ئەو لیژنانەی كە لە عێراقەوە هاتوون ئاماژە بەوە دەكەن ئەو شوێنەی كە لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانج گیرا شوێنی نیشتەجێبوونە، بەڵام وردەكاریی لێكۆڵینەوەكان ماون بۆ ئەوەی ئەنجامەكەی ڕابگەنرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار