مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا حسێن گراڤی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا حسێن تەمەر گراڤی دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا حسێن تەمەر گراڤی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، خوالێخۆشبوو (مەلا حسێن تەمەر گراڤی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




