ئاكرێ.. خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت

ئاكرێ-KDP.info- له دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنشینه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت، له ئاكرێ، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، له قه‌زای ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری، به به‌شداریی چینوتوێژه‌كان، خۆپیشاندان له دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
خۆپیشانده‌ران سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد و داوایان كرد كه چیتر هێرشی نه‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر و خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییان نه‌بنه قوربانیی هێرشیی نه‌یاران.
شه‌وی 15-16ی ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران، چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.




