رێوڕەسمێک بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی هێرشەکەی سەر هەولێر بەڕێوەچوو

ھەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-01-2024، لە پڕۆژەی ئیمپایەر وۆلدی هەولێر، بە بەشداریی زیاتر لە 300 منداڵی باخچەی ساوایان، رێوڕەسمێکی تایبەتی رێزلێنان لە شەهیدانی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدرانی ئێران بۆ سەر هەولێر بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، لە بەردەم پەیکەری وڵات لەنێو پڕۆژەی ئیمپایەر وۆلد، وێنەی شەهید ژینە پێشڕەو دزەیی بە دروشمی "دەتوانن بمانکوژن، بەڵام دڵنیابن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن" دانرابوو. کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و حزبیش بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.





