مه‌سروور بارزانی: بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە

به‌ریتانیا-KDP.info- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست له به‌ریتانیا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ڤیدیۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست له به‌ریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "لە سەردانمدا بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست، گرنگیی هاریکارییەکانی بەریتانیام بۆ چاکسازییەکانی پێشمەرگە بەبیرهاتەوە".
لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، بەریتانیا ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر کردووە کە مەشق بە ھێزه‌كانی پێشمەرگە دەکەن.




