ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خارە ڕەش دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەحموود قادر بەگ ڕواندزی کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەحموود قادر بەگ ڕواندزی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر خوالێخۆشبوو (مەحموود قادر بەگ ڕەواندزی) ناسراو بە(خارە ڕەش ڕەواندزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو کەسایەتی و کادیرێکی ناسراو و ماندوونەناسی بواری ڕاگەیاندن و کایەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری گەلەکەمان بوو، ڕۆڵێکی دیاری لە بواری راگەیاندندا ھەبوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




