٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێریڤان مەھدی: ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا

سەرچاوە: KDP.info

بەربژێرێکی سەرکەوتووی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمڕۆ ناوی ئەندامانی سەرکەوتوو بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکراوە، دەشڵێ: دیار نییە کەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبنەوە.

ئێریڤان مەھدی، کاندیدی سەرکەوتووی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای زیاتر لە مانگێک لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێوەیەکی فەرمیی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا.

لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئێریڤان مەھدی دەڵێت: دیار نییە کەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، چونکە ئەمڕۆ ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان پەسەندکراوە.

لە لێدوانێکی پێشووی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان د. فارس بریفکانی ئاشکرایکردبوو: دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان بە فەرمیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت و بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار