٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت بە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ کەس و کاری شەھیداندا دەچێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا حکوومەت بە پێشنیاری وەزیری شەھیداندا دەچێتەوە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و دەشڵێ: ھەرکاتێک بڕیارەکە دەرچوو ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت.

عادل حەمەساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ناردووە بۆ وەزارەتە پەیوەندارەکانی وەک شارەوانی و کشتوکاڵ و داد و دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ ئەوەی پێیدابچنەوە، ئەگەر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بووە بڕیار ئەوە ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت و بڵاودەکرێـتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان دەشڵێت: خێزانی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان .. ئەوانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی لە بری پێدانی پارچە زەوی یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستدەکرێت، چونکە ھێشتا ژمارەیەکی زۆری خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکران ماون و سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار