هۆشیار بیاوێڵه‌یی: داواكارم دوكان و بازاڕ دابخرێت و ڕۆژی سێشممه له شه‌قامبین بۆ پشتیوانی هه‌ولێر

خاوه‌نی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زیاتر له ملیۆنێك مین و سومبولی ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی مین له كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین باس له پشتیوانی هه‌ڵه‌بجەییه‌كان ده‌كات بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌ڵێت: من كوڕێكم له‌ده‌ستدا هه‌ربه‌قه‌د موشه‌كبارانی هه‌ولێر ئازارم پێگه‌یشت بۆیه ڕۆژی سێشەممه بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌ولێر له شه‌قام ده‌بین.
هۆشیار بیاوێڵه‌یی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌بوو له یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێره‌وه وه‌ك هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام له شه‌قام بووینایه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر، وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌یی شانازی به هه‌ولێره‌وه ده‌كه‌ین له ڕۆژە سه‌خته‌كاندا هه‌ولێرییه‌كان پێخه‌ف و خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابینكردین به‌تایبه‌ت له گرده‌چاڵ هه‌ولێرییه‌كان به‌ده‌م هه‌ڵه‌بجه‌وه بوون، بۆیه داواكارم له شاری هه‌ڵه‌بجه به شاره‌زوور و هه‌ورامان و پێنجوێنه‌وه ڕۆژی سێشەممه دوكان و بازاڕ دابخه‌ن و به یه‌كده‌نگ بڕژێنه سه‌رشه‌قام و كاتژمێر 11 هه‌موومان بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه له شه‌قام بین.
گوتیشی: هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بوونە و ده‌رگایان كراوه‌بووه بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و هه‌ژاران، داواكارم هه‌ڵه‌بجه‌ییەكان به‌بێ جیاوازی بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ئیدانه‌ی ئه‌م كاره وه‌حشیگه‌رانه بكه‌ن، ئه‌وه‌ی كراوه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی مه‌زڵوم بووه و كاتێك ئه‌و ڕووداوه‌م بینی فرمێسك له چاوم هات، ئێستا ڕۆژی هه‌ڵه‌بجەییه‌كانه چۆن زاخۆ و دهۆك پشتیوانی‌یان ڕاگه‌یاند ده‌بێت هه‌ڵه‌بجەییه‌كانیش پشتیوانی هه‌ولێربن.
ڕایشیگه‌یاند: ئێمه فه‌زڵی هیچ شارێك به‌سه‌ر شارێكی دیكه‌دا ناكه‌ین به‌س هه‌ڵه‌بجەییه‌كان قه‌رزاری هه‌ولێرن و هه‌ولێرییەكان نووری چاومانن گیانی ئێمه‌ن، بڕبڕه‌ی پشتی ئێمه‌ن و هه‌ولێر ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه، هه‌ولێر میوان دۆسته هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان شانازی پێوه ده‌کەن و ده‌بێت ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه بكرێت.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه تیرۆرستی نه‌بێت هیچ كرده‌یه‌كی دیكه تیرۆرستی نییه، له‌نیوه‌ی شه‌و منداڵ لەخه‌ودا شه‌هید كراوه، ئه‌و منداڵه موساد نییه .. ئه‌وه فریشته‌ی كوردانه .. ئه‌وه ژینا گیانه .. به گیانی ژینا كورد قه‌د ناكه‌وێت، شه‌رمه بۆ هه‌ر شوێنێك له‌سه‌ر پشتیوانی هه‌ولێر نه‌یەته سه‌ر شه‌قام، من كوڕێكی تاقانەم گیانی له‌ده‌ستدا به‌قه‌د گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كوڕه‌م بۆ ئه‌و هێرشه‌ی هه‌ولێر نیگه‌ران بووم.




