ڕۆژی سێشممه له هه‌ڵه‌بجه بۆ پشتیوانی هه‌ولێر ڕێپێوانێك ده‌كرێت

سه‌رجه‌م چینوتووێژه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه بریاره سێشەممه ڕێپێوانێك بۆ پشتیوانی شاری هه‌ولێر و له‌دژی موشه‌كبارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێكبخه‌ن، کە ته‌نیا ئاڵای كوردستان و دروشمی نه‌ته‌وه‌یی به‌رز ده‌كرێته‌وه.
له‌م باره‌یەوه پارێزه‌ر كارزان سه‌لام، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ( 11:00)ی پێش نیوەڕۆ هەموومان لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەبین، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خەڵکی هەولێری خۆشەویست کە لە پەیکەری عومەری خاوەر بە ڕێپێوان بۆ بەردەم باخی گشتی لە هەڵەبجە ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕایشیگه‌یاند: رێپێوانه‌كه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ سەر هه‌ولێری خۆشەویست و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین له‌و ڕێپێوانه ته‌نیا ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوە و دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گوترێته‌وه.




