دانیشتووانی زاخۆ: ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن

زاخۆ-KDP.info- هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانەوە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل لە هەولێر رژانە شەقام و بە یەک دەنگ دەڵێن: دوژمنان ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن.
کاردانەوەکانی ئیدانە و شەرمەزارکردنی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش لەلایەن رەوەندی کوردی فراوانتر دەبێت و ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هاووڵاتییان بە بەزکردنەوەی وێنەی شەهید پێشڕەو و شەهید ژینەی 11 مانگ، ئیدانەی هێرشە دوژمنکارییەکانی سوپای پاسدارانیان کرد.
هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە بێدەنگی بشکێنێت و سنوورێک لەبەردەم ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت، بۆ ئەوەی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.




