دژەتیرۆری کوردستان: پاش کەمێکی تر لە هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک دەبیسترێت

ههولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە هاوپەیمانان سەرقاڵی مەشق و راهێنانن، پاش کەمێکی تر لە هەولێر و دەوروبەری دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە.
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت: هاووڵاتییانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن، پاش کەمێکی تر لە هەولێر و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەیەک دەبیسترێت. هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە.




