" دەسەڵاتدارانی ئێران هه‌رچی ده‌كه‌ن كرده‌كه‌یان پێ پینه‌وپه‌ڕۆ ناكرێت"

جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له هه‌وڵه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ كپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی له‌دژی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌ولێر و ده‌ڵێت: ئێران نه‌ك پشتیوانی جیهان بگره عێراقیشی له‌ده‌ستداوە و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی نییه.
د.به‌شیر حه‌داد، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر نیگه‌رانی جیهانیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، شه‌قامی جیهان و كوردستان و عێراقیش ته‌واو توڕە و نیگه‌رانن، فه‌رموون دوای هێرشه‌كه شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و خۆی ڕایگه‌یاند هیچ باره‌گایه‌كی سیخوڕی له‌و ماڵه نه‌بووه، خه‌ڵكی سڤیلی تێدا بووه و ژن و ماڵ و منداڵ كراونه‌ته ئامانج و هیچ گروپێكی دژی ئێرانی لێ نه‌بووه، دواتر هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكه له چوارچێوه‌ی عێراقدایه و نووسینگه‌ی هه‌واڵگری گشتی عێراق له كوردستان و له هه‌ولێر هه‌یه، یانی ئه‌وان شتێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نەدزانی؟ ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئێران بێت ئه‌و هه‌موو هه‌واڵگرییانه‌ی له ناوچه‌كه و خودی قونسولخانه‌یان كه له هه‌ولێر هه‌یه بێ ئاگابوون له‌وه و دواتر ئه‌م هێرشه‌كراوه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بووه و سه‌روه‌ری عێراقی پێشێلكردووه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێستا ئێران ده‌یدات بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ڕووداوه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یان كردووه وه‌ك كۆمكاری عه‌ره‌بی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی ڕۆڵیان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش.
گوتیشی: دڵنیام ئێمه چه‌ند بریندارین به‌و هێرشه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتیش ئه‌وه‌نده بریندارن و خه‌ڵكی ئێران باوه‌ڕیان به پاساوی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی ئێران نییه، ئه‌م كرده‌وه‌یه زیانی به ئێران گه‌یاندووه و خودی ئێران گرفتی ناوخۆیی هه‌یه ده‌یه‌وێت به‌م هێرشانه گرفته‌كانی بباته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی بەڵام به‌هه‌ڵه چووه و هه‌رچی ده‌كات پێی پینه‌وپه‌ڕۆ ناكرێت، بودجه‌یه‌كی زۆری له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی بۆ دروستكردنی هه‌ندێك سیاسه‌تی خۆی خەرج کردووە، ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆی خه‌رجی بكردبا ئه‌وه‌نده نه‌ده‌كه‌وته به‌رده‌م نه‌فره‌تی جیهانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌م كرده‌یه به‌زیانی ئێران شكاوه‌ته‌وه و بۆچوونێك له‌ناو ئێران دروست بووه كه ئه‌وه‌ی كراوه هه‌ڵه‌بوو، ئێران له‌ناو عێراق زیاتر له 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی ئابووری هه‌یه، كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران 6 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاوه‌ستێت گورزێكی گه‌وره له ئێران ده‌درێت، ئێران كه‌وتوه‌ته هه‌ڵه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه چونكه ئه‌مهێرشه‌یان زۆر له‌سه‌ر كه‌وت و لای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر ڕه‌خنه‌یان هاته‌سه‌ر و هێرشیان كرایه سه‌ر.
به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌م جۆره كردانه وای كردووه له ئاستی عێراقیش ڕقیان له سیاسه‌تی ئێران هه‌ڵساوه، به‌یاننامه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی زۆر توندبوو له‌كاتێكدا ئێران هه‌ژموونی به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و بینیمان چۆن خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق دژی ئه‌و هێرشه بوون و جۆرێك له یه‌كده‌نگی له شه‌قامی كوردستان و عێراق له‌دژی ئه‌و هێرشه درووست بووە، ساڵانێكه هه‌وڵی دروستكردنی دووبه‌ره‌كی ده‌ده‌ن له‌نێوان شه‌قامی كوردستان و عێراق به‌ڵام به‌م كرده‌وه‌یه شه‌قامی هه‌ردوولا یه‌كیان گرت.




