ئافرەتە فلیپینیەکە تاکو ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە

ههولێر-KDP.info- گهڕان به دوای تهرمی كارگوزارهكهی ماڵی پێشڕهو دزهیی بهردهوامه، دوای ئهوهی بههۆی هێرشهكهی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سهر ناوچه سڤیلنشینهكانی ههولێر شههید بوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ شەممە، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەردەوامى پڕۆسەى گەڕان و پشکنینی تیمەکانى بەرگرىی شارستانىی هەولێر بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کارگوزارە فلیپینییەی کە لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی شەهید بوو، سەردانى شوێنى ڕووداوەکەیان کرد.
لە سەردانەکەیان دەستخۆشیان لە تیمەكانى بەرگریى شارستانىی هەولێر کرد کە ماوەى چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە هەوڵدان و گەڕان بە دوای دۆزینەوەى تەرمی ئەو ئافرەتە فلیپینیەى کە لە شوێنی بۆردومانەكە گیانى لەدەست داوە و تاکوو ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، بەهۆى خاپوور بوونى خانووەکەش، ئەرکی کارمەندانی بەرگریی شارستانی زیاتر قورس کردووە و بەوهۆیەشەوە 6 کارمەندى بەرگریى شارستانىی بەسووکى بریندار بوونە.




