د.عرفان عه‌زیز: سه‌رۆك بارزانی ڕای شه‌قامی ئێرانی هۆشیاركرده‌وه كه باوه‌ڕ به‌و چه‌واشه‌كاری نه‌كه‌ن
__2024_01_18_h20m1s9__HK.jpg)
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی و شاره‌زا له‌بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس له گرینگی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات كه به‌شێكی تایبه‌ت بوو به شه‌قامی ئێران و ده‌لێت: سه‌رۆك بیری ئێرانییه‌كانی هێنایه‌وه كه هه‌میشه ده‌ستی برایه‌تی كوردستان بۆ ئه‌وان کراوەبووه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی کوردستانیش ئه‌م په‌یامه به گه‌وره‌یی وه‌ربگرێت.
د.عرفان عه‌زیز بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له په‌یامی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه (ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و ئەوانەی لە پشتەوەی هێرشەکانی سەر هەولێرن، خۆیان زۆر چاک دەزانن کە بوختان و بیانوو و ئیدعاکانیان هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ داپۆشینی کێشە و گرفتەکانیانە) هه‌موومان باش ده‌زانین كه دۆخی ئێران له دوو ساڵی ڕابردوو چۆن تێپه‌ڕیووه له شۆڕشی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینییه‌وه ئێران هه‌رچی هه‌وڵی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه گرفته ناوخۆییەکانی خۆی به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر و درووستكردنی گرفت بۆ لوبنان و هاندانی حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور و پشتیوانی له‌یاسا ده‌رچووه‌كانی عێراق دابپۆشێت، ئێستاش هه‌ركاتێك بیه‌وێت هه‌ولێر موشه‌كباران بكات به‌خێرا سیناریۆی هه‌بوونی موساد ده‌هێنێته ئاراوه ئه‌مه‌ش بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی خه‌ڵكی ئێرانه چونكه ئه‌گه‌ر ئێران مه‌به‌ستی بێت تۆڵه له موساد و ئیسرائیل بكاتەوە شوێن و مه‌كانیان دیاره و باش ده‌زانێت له‌كوێن.
گوتیشی: هه‌ر له په‌یامی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه : (ئیتر دانبەخۆداگرتنمان سنووری هەیە) ڕێزگرتنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌روه‌ری خاكی ئێران به‌مانای ترس نییه، چه‌ند ساڵه له هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووه، بۆیه با ئێران وانه‌زانێت به هێرشكردنه سه‌ر كوردستان ڕه‌وایه‌تی به به‌هێزی خۆی دەدات، دواجار ئه‌مه لای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کردەیەکی ئه‌وپه‌ڕی دوژمنكارانەیه و له‌چوارچێوه‌ی تیرۆری ده‌ولی دایه، ناكرێت به‌درێژه‌دانی ئه‌م سیاسه‌ته ئێران پێی وابێت له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕێگای بۆ ته‌خت ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌م هێرشانه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئێران ده‌خاته قاڵبی مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی كه بۆ من جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌بوو ئه‌وه‌بوو: ئه‌م جاره سه‌رۆك بارزانی جیا له په‌یامی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران په‌یامی بۆ خه‌ڵكی ئێران ناردووه ده‌یانكاته شایه‌د بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و به‌چاوی خۆیان ببینن چۆن هێرشكاران ده‌یانه‌وێت له‌پاڵ چه‌واشه‌كاری شكستی خۆیان بشارنه‌وه و بانگیان ده‌كات بۆ بینینی كوردستان و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان، ئه‌مه زۆر گرنگ بوو كه سه‌رۆك بارزانی ڕای گشتی شه‌قامی ئێران هۆشیار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌و چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵمه‌ته ناشرینانه نەکه‌ن كه له‌دژی كوردستان ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ش سه‌رۆك بیری ئێرانییه‌كان ده‌هێنێته‌وه هه‌میشه ده‌ستی برایه‌تی كوردستان بۆ ئه‌وان کراوەبووه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی کوردستانیش ئه‌م په‌یامه به‌گه‌وره‌یی وه‌ربگرێت كه ناكرێت تاسه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و زوڵمه به‌رده‌وام بن.
د.عرفان عه‌زیز ڕوونیشی كرده‌وه: له كۆتایی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، من وه‌ك تاكێكی ئه‌م كوردستانه وه‌ك خانه‌واده‌ی ئه‌نفالی بارزانی، كه پێنج پشتی خۆم باوكیان نه‌بینووه و من باوكی خۆم نه‌بینووه و باوكیشم باپیرمی نه‌بینووه، كوردستانێك به‌م نه‌هامه‌تی و به‌م قۆناغه سه‌خته‌دا تێپه‌ریبێت چۆن خۆی نەوی ده‌كات بۆ داگیركه‌ر و چاوچنۆكان، وه‌ك سه‌رۆك ده‌ڵێت: شەهیدکردنی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئێمە هیچ شانازی و سەربڵندی بۆ ئێوە تێدا نییە. دەتوانن بمانکوژن، بەڵام دڵنیا بن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستینن. ڕێك ئه‌و نمونه‌ی باسم كرد له‌دوای شه‌هیدكردنی باوكم نه‌یانتوانی ئیراده‌ی خێزانه‌كه‌م تێكبشكێنن، دایكم تا كۆچی دوایی كرد هه‌ڵگری ئاڵای ڕێبازی كوردایه‌تی و وه‌سیه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری باوكمی له‌كۆڵگرت ئاواش به‌سه‌دان هه‌زار خێزانی شه‌هید و خه‌ڵكی كوردستان ڕێگا ناده‌ن به‌چه‌ند موشه‌كێك ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ناوببه‌ن.




