ئینتفاز قەنبەر: کوردستان سەرکەوتووە، بە هەوڵە شکستخواردووەکان لە ناو ناچێت
ئینتفاز قەنبەر، شرۆڤەکاری سیاسیی لە واشنتۆن دەڵێ: ئەزموونی کوردستان لە ناوچەکەدا سەرکەوتووە و ئەم مووشەکباران و هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئامانجیان نەهێشتی ئەم سەرکەوتنەیە.
ئینتفاز قەنبەر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هیچ دەزگایەکی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستاندا نییە، ئەوە پاساوە ئێران و گرووپەکانی تر دەیهێننەوە، ئەمە دووەم جارە وەبەرهێنەرانی کورد دەکرێنە ئامانج بۆ ئەوەی لەڕووی ئابوورییەوە لە کوردستان زیان بە هەموو کەرتەکان بگەیەنن.
گوتیشی: کوردستان بۆمب و فڕۆکە و تەقینەوە دروست ناکات و دەستدرێژی ناکەتە سەر وڵاتان، تەنیا خۆی دروستدەکات و خۆی پێشدەخات.
دەشڵێت: ئێستا کوردستان لەهەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتووە و وڵاتانی دەوروبەر نایانەوێت کوردستان سەرکەوتوو بێت و ئێستا هەولێر دەرگای دیبلۆماسییە لە ناوچەکە.
کاروان باعەدری




