ئومێد خۆشناو بۆ KDP: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته جێ و به‌ره‌ی پشتیوانی سه‌رۆك تا دێت به‌هێزتر ده‌بێت

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات جیهان بۆ هه‌ولێر ده‌گریه‌ت و پشتیوانی هه‌ولێر له ئاستی جیهان تادێت زیاتر ده‌بێت، ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان لێی پرسی: بۆچی جیهان پشتیوانی له هه‌ولێر ده‌كات؟
گوتی: ئاخر هه‌ولێر لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و خۆشه‌ویستی گشت نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كانه.
ڕۆژنامه‌نووس كارزان سه‌باح هه‌ورامی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئومێد خۆشناوی پرسی: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌مڕۆی دهۆك له‌شاری هه‌ولێر؟
ناوبراو گوتی: ئه‌مڕۆ دووباره مێرخاسانی دهۆك و پیاوماقولان و گه‌نج و جوان و پیری ئه‌و شاره بۆ پشتیوانی هه‌ولێر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان قه‌د مێرخاسانی دهۆك ژبیرناكه‌ن، دهۆك قه‌ڵای پشتیوانی كوردایه‌تییه ڕۆژانێك بۆ پشتیوانی له كه‌ركووك و شه‌نگال به‌هه‌زاران كه‌س له دهۆك هاتنه سه‌ر شه‌قام و دووپاتی به‌رخودانیان كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دهۆك كرا گڕوتینی زیاتری به هه‌ولێرییه‌كان دا كه به‌رده‌وام بن له خه‌بات و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتری كوردستان، ئه‌و ئاوه‌دانییەی هەولێر هه‌یه‌تی چاوی زۆر ناحه‌زی ئێشاندووه و نایانه‌وێت به‌و جوانییه‌وه بیبینن، به‌ڵام شوكر بۆ خوا بینیمان چۆن جیهان له ئاستی پشتیوانی هه‌ولێر هاته‌وه ده‌نگ و هه‌رچی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی جیهانه پشتیوانیان بۆ هه‌ولێر ده‌ربڕیووه.
لێمان پرسی ئه‌م پشتیوانییه چۆن بوو؟ ئومێد خۆشناو گوتی: سه‌راحه‌ت پیشبینیمان ده‌كرد كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دواوه‌بێت به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه له‌سه‌رووی پێشبینی ئێمه‌بوو چونكه هه‌ولێر به‌كرده‌وه شاری پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ته‌بایی سه‌رجه‌م ئاین و پێكهاته‌كانه هه‌ولێر ئێستا پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و پیشكه‌وتوو و شارێكی نمونه‌یی ده‌كات له ئاستی ناوچه‌كه، دڵنیام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشت له هه‌ولێر ناكه‌ن و نابێت جوانی هه‌ولێر بشێوێنرێت.
له‌باره‌ی په‌یامی سه‌رۆك بارزانییه‌وه خۆشناو ده‌ڵێت: "په‌یامی سه‌رۆك گه‌یشتووه، گه‌لی كوردستان ئیراده‌ی ناشكێت، ناكرێت خوێنی كورد به‌فیڕۆ بچێت، ئارامیمان سنووری هه‌یه، جیا له‌وه‌ش سه‌رۆك په‌یامی ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران كرد كه بێن به‌چاوی خۆیان هه‌ولێر ببینن، ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك له ئاستی شه‌قامی ئێران وه‌رگیراوه، كه‌س باوه‌ڕ به درۆ و چه‌واشه‌كاری ناكات، بۆیه تادێت به‌ره‌ی پشتیوانی له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش زیاتر دەبێت.




