دکتۆر ساڵح: کۆنفرانسی جیھانی داڤووس دەرفەتێکە بۆ ئەوەی دەنگی کورد بگاتە جیھان

ھەولێر_KDP.info_ ماموستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین گوتی، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆنفرانسی ئابووری جیھانی داڤووس زۆر گرنگە ، بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بگەینینە وڵاتانی جیھانی و ڕایەکی گشتی دروست بکرێت بۆ پاڵپشتیکردن لە ھەرێمی کوردستان، ئەو مەترسیەی ھەیە لەسەر ھەرێم نەمینێت.
دکتۆر ساڵح مەلا عومەر عیسا، ماموستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆنفرانسی ئابووری جیھانی داڤووس گرنگی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەتایبەت ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، بینیمان ھێرش کرایە سەر ھەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بۆ ئەوەی بتوانین دەنگی خۆمان بگەینینە جیھان و لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان ئەو کێشانەی ھەن باس بکرێن و گفتوگۆین لەبارەوە بکرێت، بۆ ئەوەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و ئەو مەترسییەی سەر ھەرێمی کوردستان ڕێگری لێ بکرێت و چیتر ئەو مەترسییانە دووبارە نەبنەوە.
دکتۆر ساڵح مەلا عومەر عیسا گوتیشی: جگە لەوەش ئەو کۆنفرانسە ھەر چەندە ئابوورییە، بەڵام لەڕووی سیاسیش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان بدرێت، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان دانیشتن ئەنجام بدات و پەیوەندییەکان زیاتر بەھێزبکرێن، بۆیە ئەو کۆنفرانسە و بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت لەو کۆنفرانسە زۆر زۆر گرنگە، چونکە پرسە سیاسیەکان و ئابوورییەکان پێکەوە گرێدراون.
بڵند ئیبراھیم




