٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر فازڵ: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت لە کۆنفرانسی داڤووس دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق و شارەزای ئابووری گوتی: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی جیھانی داڤووس زۆر گرینگە بۆ ئەوەی بتوانرێت پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان دروست بکرێت و بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن، چونکە دۆخی ھەرێمی کوردستان بۆ کاری وەبەرھێنان زۆر لەبارە.

دکتۆر فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق و شارەزای ئابووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت و شاندی یاوەری لە کۆنفرانسی جیھانی داڤووس کۆنفرانسێکی ئابورییە ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش باس لەپرسە سیاسیەکانیش دەکرێت، چونکە زۆرینەی سەرکردەی وڵاتان لەو کۆنفرانسە بەشدارن، گرینگی بەشداریکردنی ھەرێم لەو کۆنفرانسە ئەوەیە بتوانرێت باسی  ھەرێمی کوردستان بکرێت کە دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بیانییەکان بێن لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و بیانی دروست بکرێت، ئەوە لەڕووی ئابوری بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.

دکتۆر فازل نەبی گوتیشی: جگە لەوەش سەرۆکی حکوومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان کۆبوونەوە و دانیشتن ئەنجامدەدەن، ئەمەش لەڕووی سیاسی زۆر گرنگە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی بتوانرێت پەیوەندییەکی زۆر باش و پتەو  لەگەڵ وڵاتان دروست بکرێت و ئەو تەحدیاتانەی ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە باس بکرێت و پاڵپشتی وڵاتان بەدەستبێنین، ئەمانە ھەموویان گرینگن بۆ ھەرێمی کوردستان و ھاوکات پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەھێزتر دەکات.

نەبی باسی لەوەش کرد: لەو کۆنفرانسە دەتوانرێت قەناعەت بە کۆمپانیاکان بکرێت و باسی ھەرێمی کوردستانیان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار