خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی دهۆک لە دژی هێرشی سەر هەولێر دەستیپێکرد

دهۆک-KDP.info- خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی دهۆک لە دژی هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەستیپێکرد. هاووڵاتییان سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 10:30، بە بەشداریی هەزاران هاووڵاتی، خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی دهۆک لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون، دەستیپێکرد.




