٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسوڵخانەی ئەمەریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕ توندوتیژی و بێماناکانی ئێران دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەڵێت: "بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕ توندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین".

کونسوڵخانەی ئەمەریکا راشیگەیاند: "ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دەکەین، وە لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی کانوونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانیان بەرنەکەوتوون".

هەواڵی پەیوەندیدار