٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیروان بارزانی: ئێران لە هێرشەکەدا خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە، هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر بە کردەوەیەکی "ناجوامێرانە ناودەبات و دەڵێت، ''جێگەی دڵخۆشییە کە ئەمجارە دڵگرانییەکی فەرمیی حکوومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکە دەبینرێت.'' 

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) لە پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی کە لە هێرشی مووشەکیی شەوی دووشەممەی رابردووی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر، گیانیان لەدەستدابوو، بە رۆژنامەوانانی رایگەیاند، ''ئەوەی ئێران کردی جێگەی داخە، هێرشەکەی بۆ سەر هەولێر بەبێ پاساو و کردەیەکی ناجوامێرانە بوو.''  

سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) ئاماژەی بەوە کرد، ئێران لە هێرشەکەدا خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و ''هێزی خۆی بە شەهیدێکی وەکو خوالێخۆشبوو پێشڕەو دزەیی تاقی دەکاتەوە و پیشانی جیهان و گەلی کوردستان دەدات کە من ئەم جۆرە مووشەکانەم هەیە، بەڵام بۆ خودی ئێران خراپە کە گەلانێک یان نەتەوەی کورد لەگەڵ خۆی بکاتە دووژمن.''  

سیروان بارزانی گوتی، ''جێگەی دڵخۆشییە، کە ئەمجارە محەممەد شیاع سوودانی و حکوومەتی عێراق کاردانەوەیەکی باشیان تەنانەت لە ئەنجوومەنی ئاسایشـی نێودەوڵەتیش هەبوو و بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانیش لە بەغدا کرا، بۆیە ئەمجارە بابەتەکە دڵگرانیی عێراقی بە فەرمی پێوە دیارە.''

هەواڵی پەیوەندیدار