٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان ‌ لە داڤۆس، له‌گەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی کۆماری چیکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار