٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس،  له‌گەڵ  ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆک ماکڕۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند  و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ  هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ هاوخەمیی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا ، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.

گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار