٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی باسی دۆخی تەندروستی بریندارانی ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: لەڕووداوی ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران  ١٠ کەس بوونە قوربانی، چواریان شەھید بوون و شەش  کەسیش برینداربوونە و بریندارەکانیش تەنیا یەکێک نەبێت ئەوانەی دیکە دۆخی تەندروستییان باشە و بەشێکیشیان بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە کراون.

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر سامان بەرزنجی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لەڕووداوی ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران چوار کەس شەھیدبوونە و شەش کەسیش برینداربوونە و تیمەکانمان ھەر لەسەرەتاوە زوو گەیاندنیانە نەخۆشخانە و تا ئێستا ھیچیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست نەداوە، چوار شەھیدەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدابوو، شەوی یەکەم سێ بریندار دۆخی تەندروستییان جێگیر نەبوو ئێستا تەنیا یەک بریندار دۆخی تەندروستی باش نییە ئەویش ڕۆژ پێشڕەو دزەییە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و لە ڕۆژانی داھاتوو حاڵەتەکەی زیاتر دیار دەبێت.

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: بەشێک لە برینداران ڕەوانەی دەرەوە کراون، ئەوەی بە ئێمە گەیشتووە ئەو چارەسەر و دەرمان و چاودێریەی لێرە کراوە لە دەرەوەش بە ھەمان شێوە بەردەوامن و ھەمان چارەسەریان بۆ ئەنجاممدەدرێت، ئەوانەی دیکەش لە نەخۆشخانەی ئێمەن چاودێرییان دەکەین، تەرمی ئەو بازرگانەی لە ڕووداوەکەش گیانی لەدەستداوە باوکی هاتووە بۆ کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ دوای ڕێکارەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ شوێنی خۆی.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار