٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میری ئێزدیان : پێویستە حکوومەتی عێراق ھەڵوێستی جدی ھەبێت بۆ ئەوەی ھێرشکردنە سەر ھەرێم دووبارە نەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  میری ئێزدیان باس لەوە دەکات: پێویستە حکوومەتی عێراق بەجدی بێتە سەر خەت و ھەڵوێستی ھەبێت، بۆ ئەوەی ھێرشکردنە سەر ھەرێمی کوردستان چیتر دووبارە نەبێتەوە و خەڵکی سڤیل نەبێتە قوربانی.

میری ئێزدیان، میر حازم تەحسین بەگ، دوای بەشداریکردنی لە پرسەی شەھید پێشڕەو دزەیی لە ھەولێر بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: ئەوەی ڕوویداوە زۆر گەورەیە و پێویستە حکوومەتی عێراق بێتە سەر خەت و ھەڵوێستی ھەبێت و چیتر ھێرش نەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکی سڤیل نەبێتە قوربانی، چونکە ھەرێمی کوردستان بێ تاوانە، ھەر بۆیە ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکەین .

میری ئێزدیان گوتیشی: پێویستە حکوومەتی عێراق جدی بێت و ھەڵوێستی ھەبێت، ئەمە جاری یەکەم نییە ھێرش دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، بۆیە ناکرێت بەو شێوەیە خەڵکی سڤیلی ئێمە ببێتە قوربانی، بۆیە گرنگیشە  ھەمووان لە ھەرێمی کوردستان یەکگرتووبن، کوردستان وڵاتی ئێمە ھەمووانە و ئەرکە بیپارێزین و ئاوەدانی بکەینەوە، بۆیە پێمان ناخۆشە ئەو جۆرە ھێرشانە دەکرێتە سەر ھەرێم و ئیدانەی دەکەین.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار