نه‌قیبی پارێزه‌ران: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی کردنی هه‌ر پڕۆژه‌سكاڵایەک کە دژی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر بێت
_(6)__2024_01_17_h16m26s9__ER.jpg)
نه‌قیبی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات: له‌ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌وه‌ی ئێران كردوویه‌تی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و كوردستانه و ده‌بێت هه‌رچی زووه كه‌یسی شكایه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران بجولێنرێت.
به‌ختیار حه‌یده‌ر، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: وه‌ك پارێزه‌رانی کوردستان و دامه‌زاروه‌ی سه‌ندیكا ئاماده‌ین بۆ پشتیوانی له‌و سكاڵایەی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌دژی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردوویەتی و هه‌ر سكاڵایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باره‌یەوه بكرێت ئێمه وه‌ك خۆبه‌ش ئاماده‌ین له کوردستانه‌وه پارێزه‌ری ئه‌و كه‌یسه بین و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كان ده‌ده‌ینه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ده‌یانه‌وێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن چونكه ئه‌وه‌ی كراوه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌شێكی پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له بابه‌تی مافی منداڵ چونكه منداڵی ته‌مه‌ن خوار یه‌ك ساڵی تێدا شه‌هید بووه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری دیپلۆماسی پێشێلیكردووه، چونكه ئێران دراوسێی عێراقه و ده‌بێت ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت، له‌ڕووی یاساكانی مافی مرۆڤیشه‌وه خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان شه‌هید بووه ئه‌مه‌ش سێ پێشلكاری زه‌قی قانوونین كه ئێران له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان كردوویه‌تی.
ڕایشیگه‌یاند: تیمی پارێزه‌ران له‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كه‌ین به‌كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان و ئاراسته‌ی هه‌موو ناوه‌نده یاساییه نێوده‌وڵته‌ییه‌كانی ده‌كه‌ین، جیا له‌وه‌ش وه‌ك خۆبه‌ش ئاماده‌ین بۆ پشتیوانی ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌دژی ئه‌و هێرشه ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌بێت ئاستی ئه‌م پشتیوانییه فراوان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌م جۆره هێرشانه نه‌كرێنه سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل نه‌كرێته ئامانج.




