نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى پرسه‌ى شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یى ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له مزگه‌وتى سه‌واف له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یى و كچه ساواكه‌یدا كرد كه له هێرشى مووشه‌كیى سوپاى پاسدارانى ئێران‌دا بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ى سڤیل، پێرى شه‌و شه‌هید بوون.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو كرد و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیانه‌وه خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یى سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




