٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئیستۆنیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئالار كاریس سه‌رۆكى كۆمارى ئیستۆنیا كرد كه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

بڕیار وایه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیستۆنیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆ بكه‌ن و بیروڕا بگۆڕنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار