٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ یەکەم جار سێ پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان گوتی، سێ پڕۆژەی تازە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێکراون، دووانیان ئاوی سەرزەوی بۆ ژێر زەوی دەگوازنەوە و پڕۆژەیەکیش زیندووکردنەوەی کانیاوە وشکبووەکانە.
د.کاروان ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سێ پڕۆژەی تازەمان لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە، یەکێکیان لەڕێگەی چەند بیرێکی کەم قوڵ و یەکێکیش لەڕێگەی چەندبیرێکی قوڵ ئاوی باران و لافاوی سەر زەوی دەگوازرێتەوە بۆ ژێر زەوی و پڕۆژەی سێ یەمیش بوژانەوەی کانیاوی وشک بووە.
د.کاروان ھەورامی گوتیشی: ھەرسێ پڕۆژەکە جێبەجێکراون و بیری چاودێری و پێوانەشمان لێداوە چاودێری ئاوی ژێر زەوی دەکەین ئاخۆ تا چەند سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ئەنجامە بەراییەکان دڵخۆشکەرن، ئاوی ژێر زەوی لەو ناوچانە بەرزبۆتەوە کە ئاو گلدەدەنەوە و نقوومی ژێر زەوی دەکەن.
ھەورامی باسی لەوەش کرد: ئەگەر لەو پڕۆژانە سەرکەوتووبووین لە شوێنی دیکەش جێبەجێی دەکەین، ئێستا پڕۆژەکان تەواوبوونە و کەشوھەوا گونجاو بێت دەکرێنەوە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار