سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس ، لەگەڵ بیشر ئەلخەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی هاشمی ئوردنی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا, سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر کە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکی ناڕەوایە بۆ سەر سەروەری عێراق.
پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.




