له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/1/2024 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌یه‌كی كاركردن و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆیان بۆ دابینكردنی پێدویستییه‌كان نیشان دا و هه‌رچی زوو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دووپات كرده‌وه.
لای خۆیانه‌وه شاندی كۆمسیۆن سوپاسی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و دووپاتیان كرده‌وه كه به‌پێی خشته‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ واده یاساییه‌كان بگونجێت، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامادنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.




