سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر دەکات و رایگەیاند: به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له راستییه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارییه ده‌كه‌ین كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كردیه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
به‌رده‌وامیى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هیدكردنى هاووڵاتییان، تاوانكارییه‌كى بێ پاساو و دژ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دراوسێیه‌تى و به‌ها مرۆیییه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز بۆ هیچ لایه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت.
به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستییه‌وه، بۆیه داوا له حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق ده‌كه‌ین به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌یه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگیرێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2024/1/16




