٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق: ئەو هێرشانە تەواو پێشێلکاریی سەروەریی عێراقن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێران بێباكانە و نابەرپرسانە لە هەولێر هێرشی كردووەتە سەر خەڵكی مەدەنی، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكەین و ئەو هێرشە سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین.

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق، لە راگەیەنراوێكدا، سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر رایگەیاند، ”بەتوندترین شێوە سەركۆنەی هێرشە کوشندەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بێ باکانە و نابەرپرسانە خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هەروا هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و درۆنەکان بۆ سەر بنکەکانی هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر، ئەو هێرشانە تەواو پێشێلکاریی سەروەریی عێراقن و سەرەخۆشی خۆمان لە قوربانییان ڕادەگەیەنین و ئەو هێرشانە سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار