٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆککۆماری عێراق: هێرشەکەی سەر هەولێر پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆککۆماری عێراق "بە توندی" سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، "پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و پێویستە کێشەکان لەرێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن".

ئەمڕۆ سێشەممە، 16-01-2024، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە، "بە توندی" سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات.

سەرۆککۆماری عێراق هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل شەهید و برینداربوون، بە "پێشێلکردنی سەروەریی عێراق" ناوبردووە و دەڵێت، "ئاسایش و سەقامگیری وڵات تێکدەدات".

بە گوتەی لەتیف رەشید،  چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی "دیالۆگی هاوبەشی بونیادنەرەوە دەبێت، نەک لە رێگەی هێرشی سەربازییەوە کە هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و هەموو ناوچەکە دەکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار