٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر راگەیاند و پشتگیری بۆ هەوڵەکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/1/2024، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەنێرین.

ماتیۆ میلەر ئاماژەی بەوەش کردووە، دژی هێرشە مووشەکییە بێبنەماکانی ئێرانین، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیرکردنی عێراق و پشتگیری بۆ هەوڵەکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار