باڵوێزی بەریتانیا ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق، ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (x)، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر دەکات و پشتیوانی خۆیی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئەم کردەوە دووژمنکارییەی ئێران دژ بە هەولێر سەرکۆنە دەکەم، کە بووەتە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ئاسایشی هەرێمی کوردستان".




